بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاند، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.
بەپێی هەمواری یاساکە، ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ کراوەتەوە بەو مەرجەی لەو ماوەیەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوەببات و حکوومەتی ناوەندیش پابەندکراوە سەرجەم شایستە داراییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەو دوو هەڵبژاردنە دابین بکات.
لایخۆشییەوە، ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ راگەیاندووە بە پابەندکردنی حکوومەتی عێراق بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان و پەسەندکردنی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن. دەشڵێت، "چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەکەین".
Your Comment