بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم بەحر علووم وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لێکتێگەییشتنی باش لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمدا هەیە و هەوڵەکان لەلایەن هەردوولاوە بەردەوامن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەفتەی داهاتوو چەند شاندێک لە تورکیاوە دێنە عێراق بەمەبەستی تاوتوێ کردن و چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەشت مانگ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لە ٢٥ـی ئازاری ئەمساڵدا دادگای پاریسی نێودەوڵەتی بڕیاری دا بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لەلایەن هەرێمەوە و دواتریش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان ڕاگیرا.

دواتریش لە ٤ـی نیسان بەغدا و هەرێم رێککەوتنی ڕادەست کردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمیان واژۆ کرد کە بەپێی رێککەوتنەکە، نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و چاو بە سەرجەم گریبەستە نەوتییەکانی هەرێمدا دەخشێندرێتەوە.

News Code 222530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha