مەسروور بارزانی بۆ ڕەزامەند بوون لەسەر ناردنی مووچە نامەی ئاراستەی سوودانی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم دوو نامه‌ی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕه‌وانه‌ کردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ند بێت به‌ ناردنی مووچه‌ی سێ مانگی کۆتایی ئه‌مساڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سه‌باح له ‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا که‌ تایبه‌ت بوو به‌ ڕێکاره‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، له‌باره‌ی مووچه‌ و بوودجه‌وه‌، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم دوو نامه‌ی فه‌رمیی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدڕاڵی ناردووه‌.

ئه‌وه‌شی ڕوون‌کرده‌وه‌، نامه‌ی یه‌که‌م مه‌سروور بارزانی داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی ده‌کات که‌ ئه‌و سێ مانگه‌ی ماوه‌ بۆ مووچه‌ی هه‌رێم به‌ هه‌ر میکانیزمێک بێت بنێردرێت، ئومێد ده‌که‌ین له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بدرێت.

باسی له‌وه‌ش کرد، نامه‌ی دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بوودجه‌وه‌یه‌، ۱۵ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌کی فه‌رمیی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدڕاڵیی ناردووه‌ و بۆچوونی هه‌رێمی کوردستانی تێیدا ڕوون‌کردۆته‌وه‌ که‌ چۆن بابه‌تی مووچه‌ له‌ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ جیا بکه‌ینه‌وه‌، نه‌وت و داهاته‌کانی دیکه‌ش چۆن چاره‌سه‌ر بکرێن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش، ئومێد سه‌باح ئاشکرای کرد، په‌یامی حکوومه‌تی هه‌رێممان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق گه‌یاندووه‌، که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

وتیشی، کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هه‌موو ڕێکاره‌ پێویسته‌کانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاری کردووه‌ ته‌واو کردووه‌ و هه‌موو لایه‌کیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌.

News Code 222450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha