بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە ڕایگەیاند، ده‌وروبه‌ری کاتژمێر ۱۱:۰۰ پێشنیوه‌ڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا له شه‌قامی بۆسکێن که شوێنێی ئاوه‌دانییه و نزیکه له ئاوه‌دانی مووشه‌کێکی ناوه به دوو ژنه‌وه که پیاده بوون و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سانه دیارنییه که برینداربوون، یه‌کێکیان هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان به سه‌ختی برینداربووە، هاوکات دوو که‌سی دیکه که ژینگه‌پارێزبوون به سووکی برینداربوون و ته‌ندروستیان جێگیره.
لایه‌نه فه‌رمییه‌کانی ئاسایش و پۆلیس زانیاریان له‌باره‌ی ڕووداوه‌که ئاشکرا نه‌کردووه.
تائێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌کانی ئاسایش و پۆلیس بە فەرمی له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین زانیاریان له‌باره‌ی ڕووداوه‌که ئاشکرا نه‌کردووه.
Your Comment