فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی برادۆست

بەشی تورکیا- هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی خواکوڕکی لە هەرێمی کوردستان کرد و ۱۵ پێگە و ئەشکەوتی تایبەت بە پارتی کرێکارانی کوردستانی کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، "بە مەبەستی لەنێوبردنی هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر خەڵکەکەمان و هێزە ئەمنییەکانمان، هەروەها پاراستنی سنوورەکانمان، پەکەکە/ کەجەکە و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیکە لە باکووری عێراق ناچالاک دەکەین. پشتئەستوور بە مافی بەرگریمان کە لە بڕگەی ۵۱ـی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە، کاتژمێر ۱۹:۳۰ـی رۆژی ۴-۱۱-۲۰۲۳ لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییەوە لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراقدا ۱۵ شوێن کرانە ئامانج کە حەشارگە و ئەشکەوت بوون و لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستیی پەکەکە بەکاردەهێنران."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند، "لە نێو ئەو شوێنە بۆردوومان کراوانەدا چەکداری پەکەکە هەبووە و ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لەدەستداوە." بەڵام باسی لە هیچ ئامارێک نەکردووە. هەروەها جەختی کردووەتەوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەستیاریی تەواوی نیشانداوە و زیانی بە خەڵکی سڤیلی بێتاوان، چینی دۆستان، شوێنە ئایینی و کولتوورییەکان و ژینگە نەگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، "بۆردوومانەکە گەرووی سنگان، خواکوڕک، بیرکمە، سنین و لۆلانی گرتووەتەوە، بەڵام ئەو شوێنانەی کە کراونەتە ئامانج، ئێستا ئاوەدانی نین."

News Code 222424

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha