یەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاندووە: هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ یەکێتی نەکردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان. ئەوەش لەدوای ئەوە دێت سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریدا کە دەبێت هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئەنجامەکەی هەرچی بێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئین ئاڕتی، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی یاساییانەوە وڵاتان ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و پارتی و یەکێتی بکەن، مامەڵەش لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم تەنها بۆ ئەو مەبەستە دەکەن کە هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت و وەک تاکە دامەزراوەیەکە کە لە هەرێم مابێتەوە لە ئێستادا.
Your Comment