بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایشی دهۆک لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت "هێزەكانی ئاسایش، كادیرێكی پەكەكەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیركرد كە ناوبراو بەمەبەستی كاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەكەكە هاتوچۆی كردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێكۆڵینەوەكەشدا دانی بە كارەكانی خۆیدا ناوە، بۆیە ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێتو ڕاگرتنەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە كاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە".
پێشتر ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویكردەوە "ماوەی پێنج ڕۆژە ڕۆژنامەنووسێكیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەرێم لە دەروازەی فیشخابور دەستگیركراوە و تائێستاش بێسەروشوێنە".
ئاژانسەکە لەڕاگەیەنراوێكدا زیادی کردووە: سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسەكەیان (ڕۆژنیوز) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەرێم لە دەروازەی فیشخابور بەبێ هیچ هۆكارێک دەستگیركراوە و ماوەی پێنج ڕۆژە بێسەروشوێنە.
لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە، "سلێمان ئەحمەد لەپاش سەردانیكردنی كەسوكارەكەی لە كوردستانی سووریا، كە خەڵكی ناوچەی جندرێسن لە عەفرین پاش داگیركردنی شارەكەیان ئاوارەبوون، سلێمان لەكاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەرێمەوە لەدەروازەی فیشخابور دەستگیركراوە و ماوەی پێنج ڕۆژە بێسەروشوێنە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت "سلێمان ئەحمەد رۆژنامەوانی ئاژانسی رۆژنیوز كاری بۆ پەكەكە كردووە، بۆیە دەستگیركراوە، پەیوەندی بەكاری رۆژنامەوانییەوە نییە".
News Code 222400
Your Comment