لە کۆڕێکی شیاو بە تێکۆشانی کچی ئازیزی مامۆستا ئەحمەد موحەمەدی خاتوو سوهەیلا بە بەشداریی چەندین کەسایەتی وەکوو مامۆستایان ئەحمەدی قازی، ئاسۆی نەجاڕی، موعتەسەمی هاشمی، عادڵ موحەمەدپوور، ڕەئۆف مەحموودپوور، ئەسعەد ئەردەڵان، عەدنان بەرزنجی، سەید ئیسماعیل حسەینی، سابیر عزیزی و ... لە تەمەنێ ڕەنج و تێکۆشان لە پێناو مێژوو و ئەدەبی کوردستان ڕێز گیرا.
دوای کۆچی دوایی مامۆستا نەزیری ئەمڕۆش مامۆستا ئەحمەدی موحەممەدی کۆچی هەتایی کرد.
ئەو کەسایەتیە ڕۆح سووکەی کە وەرگێڕان و بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردییان قورستر کرد.
پیاوێکی بێ ئیدێعا، خۆبەخشانە شانی بۆ گواستنەوەی بەشێ لە مێژوومان بۆ چینی داهاتوو شل کردبوو و بە وتەی مامۆستا قازی«مێژووی زیندووی کورد» بوو.
ئەوەی مامۆستا موحەمەدی بە نەداری و ڕەنج و پیری و زەحمەتی فراوان بۆ مێژووی کورد کردی شایانی ئەوەیە چەندین شەقام نەتەنیا لە دزڵی و سنە بەڵکوو لە هەموو کوردستان بەناویەوە بکرێ و پەیکەری پیرۆزی دابنرێت.
شۆڕشەکانی کورد، تاریخ جنبشهای آزادیبخش ملت کرد، زنان نامدار کرد، مبارزات آزادیبخش مردم کرد و قیام ملا مصطفی بارزانی، قیام شیخ محمود برزنجی و مردم کرد علیه استعمار بریتانیا، از مهاباد خونین تا کرانههای ارس، محاکمات و دفاعیات قاضی محمد مهاباد در دادگاه نظامی شاه (۱۹۴۷ - ۱۹۴۶)، مبارزات سیاسی و روشنفکری کرد: در پایان قرن نوزدهم تا اواسط قرن بیستم و.... تەنیا بەشێ لە نووسراوەکان و وەرگێڕانەکانی ئەم بلیمەنە گەورەیە.
یادیان سەوز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
بەشی فەرهەنگ- هەر ئەڵێی دوێنێ بوو لە چەندین بیلبۆردی گەورەی ناو شاری مەریوان نووسرابوو «کۆڕی ڕێزگرتن له دوو کەسایەتی بەناوبانگی ناوچەی هەورامان، مامۆستایان ئەحمەد موحەممەدی و ئەحمەد نەزیری».
News Code 222362
Your Comment