بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و سەرکردایەتی بەشداری کرد لە گردبوونەوەی ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە کە لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی سازکرابوو.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "تەلیسمی مەعدەنی قەوارەی داگیرکاری زایۆنی زۆرتر دەرکەوت و لە هەمان کاتدا ئەوەش بۆ جیهان ڕون بوەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەکات لەگەڵ دروشمەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، نەک چاوپۆشی دەکات لە کاولکردنی شارولادێکانی غەززەو کۆمەڵکوژی دانیشتوانەکەی بەڵکو هێشتا ئیسرائیل بە مەزڵوم دەزانێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمە لەکاتێکدا دڵنیایین لە سەرکەوتنی هەق و هەقانیەتی دۆزەکە، دەزانین جەنگی موقەدەسات و پیرۆزییەکانی ئوممەتی ئیسلامەو بەرگریە لە مافی زەوتکراوی گەلێکی چەوساوە".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا په‌یوه‌ست به‌جیاوازی هێرشه‌کانی سه‌ر فه‌ڵه‌ستین و رۆژئاڤای کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه، سەلاحه‌دین به‌هائه‌دین وتی، "زۆری فه‌رقه، ئه‌وه‌ی رۆژئاڤا بابه‌تێکی سیاسییه راسته سته‌م و زوڵمه، به‌ڵام هۆکاره‌کانی جیاوازن".
Your Comment