ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکاتەوە، ئێمە لە دۆخێکدا نین نەوت بەرهەم بهێنین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرایەتی کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تەنانەت ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکاتەوە، ئێمە لە دۆخێکدا نین نەوت بەرهەم بهێنین، تا ڕوون نەبێتەوە چۆن پارەمان پێدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان کە بە ئەپیکور "APIKUR" ناسراوە‌ و نوێنەرایەتی ۶ کۆمپانیای وەبەرهێنی نێودەوڵەتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند و دەڵێت لە ئێستادا ، بڕی یەک ملیار دۆلارمان لای حکوومەتی هەرێمە.

لە راگەیەندراوێکدان کۆمەڵەکە دەڵێ: "وەزیری وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە هێڵی بۆری عێراق-تورکیە ITP مادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی. ئێمە پێشوازی لەم پێشهاتە دەکەین، کە دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نێودەوڵەتی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان، کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا".

ئەم کۆمەڵەیە نوێنەرایەتی کۆمپانیاکانی DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy ،ShaMaran Petroleum   دەکات، لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات: "تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیاش بکرێتەوە، کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR لە دۆخێکدا نابن کە نەوت بۆ هەناردەکردنی بۆری بەرهەم‌بهێنن، تاوەکوو ڕوون نەبێتەوە کە چۆن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت پارەیان پێدەدرێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت ئێستا نزیکەی ۱ ملیار دۆلاریان لای حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە شایستەی خۆیانەوە‌و هێشتا پێیان نەدراوە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان هۆشداری دەدات ئەگەر رێککەوتن نەکرێت لەبارەی چۆنیەتی پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان، ئەوا ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی کە گرێبەستی هاوبەشی‌کردنی بەرهەمهێنانیان "PSCs" هەیە، دەتوانن پشکی خۆیان لە نەوتی خاوی کوردستان وەربگرن‌ و بەجیا بیفرۆشن بەو کڕیارانەی کە دەتوانن زامنی ئەوە بکەن پێشوەختە پارەی کۆمپانیاکان بدەن.

News Code 222264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha