سوودانی پڕۆژەیەکی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ڕەوانەی پەڕلەمان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێدا کۆبووەوە و پڕۆژەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە پەسەندکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێدا کۆبووەوە و باسیان لە پڕۆژەکەی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ دابەش کردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید پرۆژەکەی پێشکەشی محەمەد شیاع سوودانی کرد و سوودانیش پرۆژەکەی پەسەند کرد و باسی لەوەکرد، ڕەوانەی پەرلەمانی دەکەن.

لە دوو رۆژی رابردوودا فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق پرۆژەیەکیان پێشکەش کرد بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەرێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە و چەند پەرلەمانتاریکی فڕاکسیۆنە جیاوازەکانی هەرێم و عێراقیش واژۆیان لەسەر پرۆژەکە کرد.

لە پرۆژەکەی نەوەی نوێدا، هەموو مووچەخۆرێکی هەرێم هەژمارێکی بانکی لە بانکی بازرگانی عێراق کە لقی لە هەرێمیش هەیە بۆ دەکرێتەوە و مانگانە لەرێگەیەوە مووچەکەی وەردەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و بەشێک لە سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە راگیراون.

News Code 222262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha