بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات لە پەیامەکەدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاندووە: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە چارەسەرکردنی دۆخی ناهەمواری گەلی کورد، بە تایبەتی لەئێستادا کە بە چەندین شێوە هێرش دەکرێتە سەر کورد بە مەبەستی سڕینەوەی شوناسەکەی".
ئاماژەی بەوەش کراوە: "هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی یەکێتی دەخوازین لە بەڕێوەبردنی یەکێتی لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ خزمەتی دۆزی نەتەوەیی گەلی کورد و سەجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
Your Comment