بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا بڵاویکردۆتەوە، هێزەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچەند پارێزگایەک دەستپێکردووە توانیویانە ۱۲ ئەندامی پەکەکە دەستگیر بکەن.
دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەناو شارەکانیاندا دوای ئەو هێرشە چەکداریەیە کە لەچەند رۆژی رابردوودا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کرایە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئەو وڵاتە.
Your Comment