زمانی کوردی  هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا کە بە ویکشنەری یان ویکی‌فەرهەنگ ناودەبرێت، کوردی بووەتە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینگلیزیی فەرهەنگەکە، ژمارەی وشە کوردییەکانی نێو فەرهەنگەکە گەیشتوونەتە ۹۱۸ هەزار و ۱۲۳ وشە. فەرهەنگەکە لە جۆری فەرهەنگی ئازادە، واتە هەموو بەکارهێنەرێک لە ئینتەرنێت دەتوانێت وشەی بۆ زیادبکات، بەڵام لەلایەن ۷ سەرپەرشتیارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر پەسندکردنیان دەدرێت.

کوردی لە کۆی ۱۶۸ زمانی نێو فەرهەنگەکە، لە ریزی هەشتەمە و لە دوای ئینگلیزی، فەرەنسی، مالاگاسی (واتە زمانی مەدەگاسکار)، چینی، ڕووسی، یۆنانی و ئەڵمانییەوە دێت.

ئەو وشە کوردییانەی کە بۆ ویکیفەرهەنگ زیادکراون، تەنیا سەر بە شێوەزارەکانی کرمانجیی سەروو و کرمانجیی خواروون، واتە وشەی زارەکانی گۆرانی، زازایی و لوڕی لەخۆ ناگرێت، لە کاتێکدا کە بە گوێرەی لاپەڕەی ئینگیلیزیی ویکیپیدیا، زمانی کوردی بە گشتی بە هەموو زار و بنزاراوەکانییەوە لەسەر ئاستی زمانەکانی جیهان لە دوای فینلەندی و کۆرییەوە بە ملیۆنێک و ۲۰۰ هەزار وشە و دەربڕین، لە پلەی سێیەمدا دێت.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

News Code 222222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha