عێراق ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم لە ناوخۆی وڵاتدا بەكار دێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان لەناوخۆدا بەكار دەهێنێت، كە لە ئێستادا تەنیا ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەكار دەهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەغدا بڕیارە لەمەودوا بڕی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەكار بهێنێت، ۱۵۰ هەزار بەرمیل بۆ كار، ۴۰ بەرمیل بۆ قەیوان، ۹۰ هەزار بەرمیل بۆ لاناز، دووكان، ڤینۆس، ۱۲۰ هەزار بەرمیل بۆ نوسەیبەب، دۆلارە، كەربەلا.

دوێنی لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عێراق لەگەل بەرپرسانی كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی سۆمۆ ئاماژەیان بەوەكردووە:

لە ئێستادا ۷۹ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێندرێت و دەپاڵیورێت بۆ پێداویستی ناوخۆ، بەڵام بڕیاریانداوە ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێمی كوردستان سەرجەمی بەم شێوەیە بەكاربهێنن:

۱۵۰  هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەی كار و بەكارهێنانی بۆناوخۆ

۱۲۰  هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەكانی نوسەیب و كەربەلاو دۆرە

۴۰  هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی قەیوان لە بازیان بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ

۹۰  هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەكانی لاناز، دووكان، ڤینۆس

News Code 222146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha