بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوای كۆتاهاتنی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامه سوپاسگوزارییه‌كه‌ی گه‌یانده فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق
مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆک وەزیران و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان کرد بۆ داكۆكی كردن له مافە دەستووری و شایسته داراییەکانمان".
ڕاشیگه‌یاند "سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یه‌ک دەنگییان لە داکۆکی کردن لە مافەکانمان".
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد، ئامانج له سه‌ردانه‌كه چارەسەركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌ت پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا بوو.
له سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری مەسروور بارزانی بوون، كه پێكھاتبوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.
مه‌سروور بارزانی و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانه‌كه‌دا زنجیره‌یه‌ک كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی عێراق ئه‌نجام دا له‌وانه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدوڵه‌تیف ره‌شید سه‌رۆک كۆماری عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق.
دوای كۆتاهاتنی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كان، له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوودا مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه و ڕوونكردنه‌وه و به‌رچاوڕوونیان سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له شاری به‌غدا پێ دان.
مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان داوامان کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێم بن و مافەکانیان وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق پێ بدرێت و پارێزراو بێت.
گوتیشی: هه‌روه‌ها داوام كرد مافەکانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسی نەکرێت و پاڵپشتی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بن.
له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام دا و تێیدا ڕایگه‌یاند: دوو پێشنیاری درێژخایه‌ن و كورتخایهنمان بۆ دابین كردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌ڕوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشنیاره‌كان ده‌ربڕیوه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كورتخایه‌ن چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقین و په‌نا به‌خوا مژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک ده‌نگییان له داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
News Code 222137
Your Comment