بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای زیاتر له دوو كاتژمێر، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات و نووسینگه‌ی سوودانی ده‌ڵێت، جەخت لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێم کرایەوە.
نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ش كردووه، سوودانی جەختی لەوەکردەوە، کە رێبازی حکوومەتی ئێستا لەسەر بنەمای کارکردنە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری هەمیشەیی دور لە ناکۆکییەکان، جەختی لە جددیی حکوومەت کردەوە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتیشی، "حکوومەت کاری کردوە و هێشتا کاردەکات، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە مەرجەکانی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانی عێراق زامن بكرێت، بە هاوڵاتیانی هەرێمیشەوە".
لایخۆیەوە مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌مین په‌یامیدا دوای گه‌یشتنی به به‌غدا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکی کردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌ت.
سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئابووری هه‌رێم له دۆخێكی خراپدایه و تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8یان وه‌رنه‌گرتووه.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات، كه تایبه‌ت بوو بە پشكی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
News Code 222134
Your Comment