بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە لێدوانێکدا بە خەندان-ی رایگەیاند، ئەو داوایه‌ی لەسەر هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی تۆماركرابو سه‌باره‌ت به پارەی بەشە خۆراکی مانگانه‌ی هاوڵاتیان تۆمارکرابو، پوچەڵکرایەوە و شەرعیەتی پێنەدرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لایه‌نی عێراقی له دادگای فیدڕاڵی داوای زیاتر لە 182 ملیار دیناری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد كه لە هاوڵاتیان وەرگیرابو، به‌ڵام بۆ دادگای فیدڕاڵی ئێمه به‌ڵگه‌كانمان خسته‌ڕو كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانگانه له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه لە رێگەی وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دراوه به کرێی گواستنەوەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان و پاداشتی فەرمەنبەران.
ئەوەشی خستەڕوو، سکاڵاکە بە شێوەیەک لە هەرێم کرابو گوایە ئەو پارەیەی لە هاوڵاتیان بەرامبەر بە بەشەخۆراک وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دۆسیەکە لە دادگای فیدڕاڵی یەکلایی کرایەوە و دەرکەوت یاساییە.
لە ماوەی رابردوو کۆمپانیای گشتی بازرگانیی عێراق سکاڵایەکی لەدژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارکردبوو و گوایە بڕی 182 ملیار دینار له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2020 لە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاوڵاتیان وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا كرده‌وه.
Your Comment