ڕاگەیێندراوی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان لەبارەی بەئامانج گرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو  بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "شه‌وی رابردوو كاتژمێر ۹:۳۰ بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆڕ؛ خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتوەتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌،  وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) راستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچ.ونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا نەکات.

ئەوە یەکەمجار نیە کە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم بۆردوومان دەکرێت، لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک کراوەتە ئامانج و تائێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.

News Code 222060

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha