دزی و تیرۆر و خۆفرۆشییەکانی برایانی تاڵەبانی، مەترسی لەسەر قەوارەی کوردستان دروست کردووە

 بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی باسنیووزی نزیک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت: بەهۆی دزی و تیرۆر و خۆفرۆشییەکانی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بە جۆرێک کە ڕۆژانە هەزاران کەس لە خەڵکی سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق، باجی ئەو کارە خراپانەیان دەدەن.

 دەقی ڕاپۆرتەکەی باسنیووز بەم شێوەیە:

لەوەتەی ۸ی تەمووزی ۲۰۲۱ەوە کە بافڵ و قوباد تاڵەبانی، بە زەبری هێز و لە ڕێگەی چەند کۆنە لۆتییەکەوە کە بەبێ ئەوەی هیچ پلەیەکی سەربازییان بڕیبێ، کراونەتە فەرماندەی باڵای دەزگا تیرۆریستییەکانی یەکێتی، خۆیان بەسەر سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕیندا سەپاندووە، لەم ماوەیەشدا هەرچی تاوان و کاری خراپە کردوویانە!

ڕیزبەندییان بۆ تیرۆرکردنی خەڵک داناوە!

لەو ماوەیەی کە بافڵ و قوباد تاڵەبانی خۆیان بەسەر دەڤەری سلێمانیدا سەپاندووە، دەیان کەس تیرۆر کراون و بە سیناریۆی جۆراوجۆر لەناو براون، دیارترینیان (موراد کانی کوردەیی، هاوکار جاف، ئاکام عومەر، فرسەت مەلەکی، کاروان عەلی شامار و نیاز جەلال دەرگەڵەیی)ن.

ڕووداوەکانی تیرۆرکردن لە سایەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی هێندە فراوان بوون، بە جۆرێک کە محەمەد جاف، برای هاوکار جاف (ئەو ئەفسەرەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە دژەتیرۆری یەکێتی بە ماڵ و منداڵەوە تەقاندییەوە) بە (باسنیوز)ی گوتی، کوڕانی تاڵەبانی بەڕادەیەک خەریکی تیرۆرکردنی خەڵکن، ڕیزبەندیی پیتی ئەجبەدییان بۆ تیرۆرەکانیان داناوە!

دەیانەوێ هەرێمی کوردستان لەت بکەن!

لە دوای خیانەتی ۱۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ی یەکێتییەوە، هەست بەوە دەکرێ ئەو حزبە دەستی داوەتە سیاسەتی تەسلیمکردنەوەی هەموو جومگەیەکی کوردستان بە بەغدا، ئامانجیان لەم کارە ئەوەیە هەرێمی کوردستان لەت بکەن، ئەمەش بە روونی لە کاتی دەنگدان لەسەر بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق بەدیار کەوت، کاتێک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی ئەو حزبە لە لێژنەی دارایی، واژۆیان لەسەر هەموارێک کرد بۆ لەتکردنەوە و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا.

ئەم سیاسەتەی یەکێتی هێشتا بەردەوامە، لەمبارەیەوە محەمەد وانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، بۆ باسنیووز ڕایگەیاندووە: "بێ گومان ئەو هەوڵەی یەکێتی پەیوەستە بە هەوڵەکانی پێشووی بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و مامەڵەکردنی عێراق وەکوو پارێزگایەک لەگەڵ سلێمانیدا، هەرکاتێک ئەوەشی بۆ هاتە دی، واتا لەو کاتەی بەغدا باری دارایی سلێمانی لە هەولێر جیا کردەوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی دارایی لەگەڵیدا کرد، ئەوا ئەوکات یەکێتی بە ئاشکرا جاڕی جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەدات، کە ئەوە ستراتیژییەتی یەکێتییە ئەگەر بۆی بکرێت، لێرەشدا ئەو هەوڵە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەجێندای ئیقلیمی و شۆڤێنییە عێراقییەکان لە بەرگی ئەم سەردەمەدا".

میدیای یەکێتی دەڵێ ئەرکی حزبەکەمان پاراستنی قەوارەی عێراقە

ڕۆژی ۱۴ی ئابی ۲۰۲۳، ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی لەسەر زاری شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەوە کۆمەڵێک تۆمەتی بێبنەمای دایە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەوە دەچێت پاڵنەری ئەو تۆمەت بەخشینەوەیە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی ڕووداوەکانی هەکاری لە لایەن دکتۆر کەمال کەرکووکییەوە بووبێت.

لە بەشێکی قسەکانی شاڵاو عەلی عەسکەریدا کە میدیای یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە، وەک شانازییەک و بە مانشێتی گەورە هاتبوو: "لەسەر قسەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال، کە وەک وەسیەتێک بۆ ئێمەی بەجێ هێشتووە، کە هەموو کات گوتویەتی یەکڕیزیی قەوارەی عێراق بپارێزن و ئێمەش تا بۆمان بکرێت و بە ئەرکی کوردایەتی و حزبیی خۆمانی دەزانین، بیپارێزین و لەگەڵی بڕۆین".

یەکێتی قاچاخی عێراق بۆ ئێران دەدزێت

ماوەیەکی زۆرە بانکی فیدرالیی ئەمریکا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی قاچاخچێتیکردن بە دۆلار و ڕێگەگرتن لە بردنەدەرەوەی دۆلاری عێراق بۆ ئێران دەدات، لە هەموو هەوڵەکانیشیدا سەرکەوتوو بووە، بەڵام تاکە ئاستەنگ لەبەردەمیدا ئەوەیە کە یەکێتی پابەندی هیچ بڕیار و ڕێنماییەک نییە و لە چوارچێوەی ئەرکەکانی جاشێتیی بۆ ئێران، بەردەوامە لە بردنەدەرەوەی دۆلار.

لەمبارەیەوە پێشتر دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان بە باسنیووزی راگەیاندبوو، زانیاریی و بەڵگەی لایە کە تەنیا لە یەک هەفتەدا ۶۰۰ ملیۆن دۆلار لە سلێمانییەوە براوەتە دەرەوە و بە فڕۆکەی تایبەتیش پارە بردراوە. دواتریش بە کردنەوەی ژمارە حیسابی بانکی و کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ خەڵکێکی ناشارەزا، کۆمپانیای وەهمییان بە ناوی خەڵکەوە داناوە و هەزاران کەسیان لە سلێمانی قەرزار کردۆتەوە.

یەکێتی و حەشدی شەعبی لقی بانکی ناوەندی بە ساختە دەکەنەوە

لە هەفتەی رابردوودا، بارهەرڵگرێکی پڕ لە پارە لە سنووری کەرکووک کەوتە خوارەوە، پاشان کەناڵی (الحدث)ی عەرەبی بڵاوی کردەوە، تا ئێستا کەس خۆی لەو پارەیە نەکردووەتە خاوەن و ”لەوە دەچێت پارەیەکی گوماناوی بێت“. مەبەستیشی لە پارەی گوماناوی ئەوەیە کە پارەی نایاساییە و لە ڕێگەدا بووە تاوەکوو سپی بکرێتەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشێک لە گرووپەکانی دۆستی یەکێتی لەنێو حەشدی شەعبی، لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای عێراقی، بە شێوەیەکی نایاسایی و ساختەکاری، لقێکیان بە ناوی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی کردووەتەوە کە ئەو لقە هیچ سیفەتێکی یاسایی نییە و لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقیشەوە وەک لقێک سەیر ناکرێت. ئەو لقە بە مەبەستی شووشتنەوەی پارە بەکار دەهێندرێت.

وەرگەڕانی بارهەڵگرە پڕ لە پارەکە، پەردەی لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی شووشتنەوەی پارە لە لایەن یەکێتی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڵداوەتەوە و دەریخستووە کە هێشتا بارهەڵگری پڕ لە پارە لە سلێمانییەوە سپی دەکرێتەوە و بە نایاسایی حەواڵەی دەرەوە دەکرێت.

جاشێتیی یەکێتی دەگاتە قۆناغی دامەزراندنی حەشدی کوردی

یەکێتی لە ئاستی جۆراوجۆردا کار بۆ بڵاوکردنەوەی جاشایەتی و لێدان لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، یەکێک لەو لایەنانە دامەزراندنی حەشدی کوردییە.

یەکێتی کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ میلیشیاکاندا هەیە و ڕۆژانە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ قەیس خزعەلی و ڕەیان کلدانی و سەرکردەکانی دیکەی حەشدی شەعبی لە پەیوەندیدایە، دەیەوێ ڕێگەی پێ بدرێت، خۆی هێزێکی حەشدی شەعبی دروست بکات و لەم ڕێگەیەشەوە کەسانێکی زۆر بکاتە بندیوار و پارەیەکی زۆریشی دەست بکەوێت. تەنانەت لە ماوەی رابردوودا کاتێک هەوڵدراوە حەشدی شەعبی لە دەرەوەی یەکێتی لە خورماتوو دروست بکرێت، یەکێتی ئاستەنگی بۆ دروست کردوون و گوتوویەتی ئەگەر ئێمە حەشدی کوردی دروست نەکەین، نابێ کەسی تر دروستی بکات. هەر بەم هۆیەشەوە چەند کەسێکی سەر بە هێزە تازەکەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو تەقەیان لە بارەگای مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی و بەرپرسەکەی کرد.

تا یەکێتی مابێ، جاشێتی بەردەوامە!

کێشەی جاشایەتی لەنێو یەکێتیدا، ڕیشەیەکی زۆر قووڵی هەیە، بە جۆرێک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی ئەو حزبە. لە هەموویشی کێشەتر ئەوەیە کە چاودێران پێیانوایە تا یەکێتی مابێت، جاشێتی تەواو نابێت. لەمبارەیەوە ڕۆژی ۱۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۳، د. زیرەک عەبدوڵا، چاودێری سیاسی کە لە ئەڵمانیا دەژی، نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رای گەیاند: "خەڵکی کوردستان خوێنی بۆ ئازادیی کوردستان، پێویستە بەفیڕۆ نەدرێت".

جەختیشی کردۆتەوە: "ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، پیلانێکی هەرێمییە و جووتبرای خۆسەپێنی یەکێتی وەک بووکەڵەیەک خەریکی بەرجەستەکردنی ئەو یارییە دزێوەن، چونکە نانی ئەوان لە جاشێتی دایە، کوردی نەگبەتیش کەوتۆتە ناو ئەو هەموو دوژمنە، کە هەرمێن بە جاشایەتی دەدەن".

News Code 222033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha