بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە زیاتر لە ۱۴ ئۆتۆمبێلی سەربازی و لۆجستی و زرێپۆشی تێدابووە، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کفرلوسینەوە چوونەتە ناو ناوچەکانی سووریاوە و بەرەو پیگەکانی تورکیا لە ناوچەی ئەتاریب لە رۆژئاوای حەڵەب بەڕێکەوتوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کاروانەکە ۱۲ زرێپۆشی تێدابووە کە دوو بارهەڵگریان لەنێودا بوو، بە تەقەمەنی و کەرەستەی لۆجستییەوە و پێدەچێت ئامانجی ئەمەش بەهێزکردنی پێگەکانی تورکیا بێت، نزیک بە هێڵەکانی بەریەککەوتن لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتی سوریا لەو ناوچەی پێشتر ئاماژە پێکرا.
هێنانی پشتیوانییە سەربازییەکانی تورکیا کەمتر لە ۲۴ کاتژمێر دێت پاش هێرشە ئاسمانییەکانی چواردەوری شاری ئیدلب لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاوە، کە سێیەم هێرشی لەم جۆرەیە لەم مانگەدا، رۆژی ۱۲ی ئەم مانگەش لایەنی تورکیا کاروانێکی پشتیوانی سەربازی هاوشێوەیان رەوانەی باشووری ئیدلب کرد.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز و پشتیوانی سەربازی و لۆجیستی زیاتر بۆ ئیدلب، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازیی نێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و ڕووسیا لە لایەک و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا لە لایەکی دیکەوە.
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.
News Code 222024
Your Comment