بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆی بۆسەر هەرێمی کوردستان دەست پێکردۆتەوە. بەوتەی ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەم هێرشانەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا باس لە بێهەڵویستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەکات هەمبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا لەناو خاکی وڵاتەکەیاندا.
ئەم هەواڵدەریە لەبارەی هۆکاری گریمانەکراوی خەمساردیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەمبەر ئەم هێرشانە دەنووسێت: ئەوان تۆمەتبارن بەوەی کە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ تورکیا هێرشەکانی ئەم وڵاتە تەحەمول دەکەن.
لەدرێژەدا ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا نووسیویەتی: ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی ئەم هێرشانەیان ئیدانە کردووە و بە پێشێل کردنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیانی دەزانن.
Your Comment