ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا فراکسۆنی یەکێتی کۆمەڵێ داخوازی هەنووکەیی خستە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوان ناردنی پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەش‌کردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و تەرخان‌کردنی بوودجەیەک وەکوو دیاریی سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پشتیوانیی یەکێتیی بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ خزمەت‌کردنی خەڵک و چاکسازی دووپات‌کردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە داخوازییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند هەموو داواکارییەکان تاوتوێ دەکەین و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.

News Code 221932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha