ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە لەئارادایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەهۆی ئەم پەرتەوازەییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەگەرێکی کراوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار محەمەد  بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان  بە رادیۆی دەنگی گۆڕانی رایگەیاندووە: لە ئەگەری یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی ۷۰ و ۸۰ مەترسی جدی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروست دەبێت، بە پشتتێکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش دۆخێکی نەخوازراو لە هەرێم دیتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەش‌دا، پەرتەوازەیی بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتوەتە ئاستێک یەکێتی و پارتی هێزی یەدەگیان دروست‌کردوە، کە ئەم هێزانە بۆ کاتی هەڵبژاردن و ململانێ حیزبییەکان بەکاری دەهێنن، کە هیچیان هێزی نیشتیمانی نین بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە.

ڕزگار محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەم پەرتەوازەییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەگەرێکی کراوەیە.

ناوبراو باسی لەوەش‌كردووە: لەکاتی دیداریان لەگەڵ ئەندام مەکتەب سیاسیی یەکێک لە حیزبەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە،  ئەوان هێزێک دروست دەکەن، بۆ کاری قاچاغچیتی و ئاسایشیش ناتوانێت رێگریان لێبکات.

News Code 221916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha