بۆمبێکی چێندراو لە پایتەختی سووریا تەقیەوە

بەشی سووریا-  بۆمبێکی چێندراو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە،  تەقینەوەیەک لە مەیدانی زەینەب لە پایتەختی سووریا ڕوویداوە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان بەهۆیەوە ۵ كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ۲۰ كەسی دیكەش برینداربوون.



ئاماژە بەوەش دراوە، تەقینەوەکە لە بەردەم هۆتێلێکدا بووە لە مەیدانی زەینەب و هێزە ئەمنیەکانی سووریاش تەقینەوەکە بە کردەیەکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدەن.

بەپێی ئاماری ئاژانسی نۆرس پرێس، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لە سووریا ٢٧٢ کەس کوژراون و ٤٠٦ کەسی دیکە برینداربوون و زۆربەی حاڵەتەکانیش بۆردوومان و تەقینەوە و ئەشکەنجەدان و کوشتنی راستەوخۆ بووە.

News Code 221910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha