گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بە زووترین کات مووچە دابەش دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەبارەی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی حکوومەت لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا باسیان لە ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان کردووە.

 ئومێد سەباح، کە سەرۆکی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەغدا، دەڵێت "له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هەردوولا گه‌یشتینه‌ رێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا."

 سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ئومێد سەباح رایگەیاند "كۆنووسێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو شانده‌كه‌ واژۆ كرا و، بڕیار وایه‌ ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت."

هەروەها پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی گەیشتنە رێککەوتن و لەزووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت."

پێشەوا ھەورامانی دەستخۆشی لە شاندەکە کرد و گوتی، ھەوڵی زۆریان دا بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

News Code 221909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha