بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: تیمی تەکنیکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی داوایکردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بابەتەکانی دیکەی تایبەت بە شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوە و پرسەکان وەکوو یەک پاکێج مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت.
عەبدولحەکیم خەسرەو، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لەوەدەکەن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکوومەت عێراق کردووە، لە هەمان کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابەش نەکرێت.
ئهوهش دوای ئهوه هات جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگهیاند: لە ۱۹ی ئەم مانگە دانیشتنێکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبووە و پرسیاری لە محهمهد شیاع سوودانی کرد کە بۆچی لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نانێریت. لە وەڵامدا سوودانی وتی: حکوومەتی هەرێم قبووڵی نییە لە ۱۸ی هەموو مانگێک لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بخەمە سەر هەژماری فەرمانبەران وەک فەرمانبەرانی عێراق.
Your Comment