حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە بەسەر مووچەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە و مووچە ئەرکی بەغدایە، خۆ هاوڵاتیەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغدا وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بابەتێکدا بەناونیشانی "هەڵە و گرفتەکانی هەرێم: "نووسیویەتی، دەبوو پێش ئەوەی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رابگرێت لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت، کە ڕایگرت ئیدی هەرێم هیچ کارتی بەدەستەوە نەماوە.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لە راگرتنی نەوتەوە تاوەکوو ئێستا دەبوو پاڵاوتنی نەوت لە نێوخۆ و فرۆشتنی نەوتی خاو بە تانکەر سەرچاوەی گەورەی داهات بێت، بەڵام هیچ شەفافیەتێک بۆ داهاتی ناوخۆ نییە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو نووسیوشیەتی، حکوومەت نابێت بە مووچەخۆر بڵێت حەقم نییە و مووچە ئەرکی بەغدایە، خۆ هاوڵاتیەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغدا وەربگرێت، ئەوە ئەرکی حکوومەتی هەرێمە لە بەغدا کار بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بوودجە بکات.

News Code 221891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha