حکوومەتی هەرێم ۹ ساڵ سەربەخۆ نەوتی فرۆشت بەڵام پترۆدۆلاری نەدایە پارێزگاکانی خۆی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی یاسای بودجەی عێراق کە ۱۲-۶-۲۰۲۳ پەسەندکرا و هێشتا نەکەوتووەتە بواری جێبەجێ‌کردنەوە، بڕی ٥۱۱ ملیۆن دۆلار وەکوو پترۆدۆلاری هەرێم تەرخان کراوە کەدەکاتە پێنج لەسەدی پارەی فرۆشتنی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ماوەی ساڵێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی-ی وت: یاسایەک هەیە لە پەرلەمانی کوردستان کە یاسای ژمارە ۲ی ساڵی ۲۰۱۵ و یاسای سندووقی داهاتە نەوتیەکانە بەپێی ئەو یاسایە هەر ناوچەیەک کەنەوتی لێدەربهێنرێت بڕی پێنج دۆلاری بۆ ناوچەکە خەرج بکرێتەوە وەک پڕۆژە.

ناوبراو وتیشی: تائێستا ئەو یاسایە لە هەرێم کاری پێنەکراوە و جێبەجێ نەکراوە، تائێستاش سندووقەکە دروست نەکراوە هەرچەندە بڕیار بوو لەم کابینەیە سندوقەکە دروست بکرێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تائێستا یەک دینار وەکوو پترۆدۆلار نەدراوە بەهیچ ناوچەیەک.

کەریم عەلی ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوانی جێبەجێ‌کردنی یاسای بوودجەن کە جێبەجێ کرا ئەو بڕگەیەش جێبەجێ بکرێت و حکوومەتی عێراق پابەندبێت بە جێبەجێ کردنی ئەو بڕگەیەوە.

کەریم عەلی ڕاشیگەیاند: ساڵانی رابردوو بە هیچ شێوەیەک ئەو بڕگەیە جێبەجێ نەکراوە لە کاتێکدا لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە حکوومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە، بۆیە چاوەڕوانی جێبەجێ کردنین، هۆکاری ئەوەش کە پارێزگای سلێمانی کەمتر بوودجەکەی بەرکەوتووە پارێزگای سلێمانی نزیکەی ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتی تێدا دەردەهێنرێت.

وتیشی: دهۆک زۆرترین نەوتی لێدەرهێندراوە، بەڵام بەوتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکە یەک دیناری بۆ خەرج نەکراوە.

News Code 221882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha