لە کانی ماسێ شەڕ لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای تورکیا ڕووی‌دا

بەشی تورکیا- چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ و نزیکی 30 خولەک شەڕ لە نێوانیاندا ڕووی‌دا.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی کانی ماسێ کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا ببێت بە رووداوی ڕاگەیاند: لە سەرەتادا چەکدارانی پەکەکە بە ئاڕپی‌جی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵە سەربازییەکە دواتر شەڕەکە بەردەوام بووە.

 لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو خاڵە سەربازییە چەندین جاری دیکە هێرشیکراوەتە سەر بەهۆی ئەوەی خاڵێکی ستراتیژییە.

بەهۆی شەڕەکەوە لە چیای بارۆخێ ئاگرکەوتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە؛ هەروەها تاوەکوو ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە نەیانتوانیوە بچنە شوێنەکە بەهۆی بوونی مەترسی لە ناوچەکە.

News Code 221868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha