لەسەرەتای دروستبونی هەرێمی کوردستانەوە دەوڵەتی تورکیا وەک برینێک کە لە جەستەی خۆیدا بێت لە هەرێمی کوردستانی ڕوانیوە، هەر بۆیەش هەمیشە لە هەوڵی بڕین و لەناوبردنی ئەو برینەدایە. تورکەکان بە ئاشکرا و بەبێ هەبوونی پەردە ئەو ڕقەیان بەرانبەر ئێمەی کورد ئیعلان کردووە و خاکی هەرێم وەک بە شێک لە جوگرافیایی کۆنی دەوڵەتی عوسمانی دەبینن و دەناسێنن.
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە حکوومەتی تورکیا هەوڵی هێنانی سەدان چەکداری بە کرێگیراوی سووری دەدات تا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە بەکاریان بهێنێت.
بەشی تورکیا- ڕێكخراوی CPTی ئهمریكی دهڵێت، لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت، هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلوک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت.
بەشی تورکیا- چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ و نزیکی 30 خولەک شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویدا.