بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) جەختی لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە رۆژئاوای فورات کردەوە، بەو پێیەی کە رووسیا گەرەنتی رێککەوتنی ئاگربەستە لە باکووری سووریا دەکات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر و بەرفراوانی پانتای هێرشەکان کرا، هەروها ئەرک بەرپرسیاریەتی لایەنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەو هێرشانە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لە ساڵی 2019، دوای لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لە کوردستانی سووریا، مۆسکۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ ئەنقەرە واژۆ کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا، باس لە هەرەشەی شانەکانی داعش کرا و جەختیان لە سەر گرنگیی زیادکردنی هەماهەنگی و خێراکردن و فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سنووردارکردنی توانای دووبارە سەرهەڵدانی داعش کرا.
Your Comment