نرخی سووتەمەنی لە تورکیا ۲۱ لەسەد بەرز بووەوە

بەشی تورکیا- نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا دووبارە بەرزبووەوە و نرخی یەک لیتر بەنزین گەیشتە یەک دۆلار و ۵۰ سەنت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیارنامەی نوێ لەبارەی رێکخستنەوەی نرخی سووتەمەنییەکان لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو کرایەوە و بەوشێوەیەش نرخی یەک لیتر بەنزین لە ۲۸ لیرەوە بوو بە ۳۴ لیرە کە دەکاتە دۆلارێک و ۵۰ سەنت و نرخی یەک لیتر گازیش گەیشتە ۳۲ لیرە.

ئەو بڕیارە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنییەکان لە کات و ساتی ئێستا مایەی قبووڵ‌کردن نییە".

News Code 221859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha