بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی چەند مانگێکە ناکۆکی لەنێوان لویس ساکۆ و رەیان کلدانییەوە دروستبووە؛ رەیان کلدانی سەرۆکی یەکێک لە پارتە سیاسییە کرستیانەکانە. ئەم مانگە، ناکۆییەکانیان زیاتر بوون، کاتێک سەرۆککۆماری عێراق نووسراوی ژمارە ۱۴۷ـی ساڵی ۲۰۱۳ هەڵوەشاندەوە، کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی کاردیناڵەکە بە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی.
مەتران مار بەشار وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبرەشییەی کلدانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "بڕیارەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق جێگەی داخە و پشتڕاستیشیکردەوە کاردیناڵ ساکۆ لە هەرێمی کوردستانەوە چاودێری کاروباری کەنیسە دەکات، بەڵام ڕوونیشیکردەوە ئەوە بە واتای گواستنەوەی بارەگای پاتریارکی کەنیسەی کلدانی نایەت، بەڵکوو عەنکاوە شوێنی بارەگەی هاوینەی پاتریارکەکە دەبێت، کە وەکوو ساڵانی رابردوو شوێنێکی کاتی دەبێت.
Your Comment