سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان؛ سەردانێکی سیاسی یان گەشتیاری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگێشتی تایبەت سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی بۆ ئاژانسەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بانگێشتی فەرمیی بۆ نێردراوە تا بچێتە هەولێر، لەوێش بە هاوڕێیەتی بارزانی سەردانی چەند قەزا و ناحیەیەکی سنووری هەولێری کردووە.

شایانی باسە ڕۆژی پێنج شەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە هەرێمی کوردستان.

لەو سەردانەدا سوودانی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکدییان بینی و سەردانی هاوینەهەوارەکانی ڕواندزیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە  و چوونە هاوینەهەواری بێخاڵ و پارکی شنگڵبانە.

News Code 221832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha