تورکیا لە رێگەی دەروازەی باب ئەلسەلامەوە ۲۰۰ پەنابەری سووریای دیپۆرت کردەوە

بەشی سووریا- تورکیا ۲۰۰ پەنابەری سووریای بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و گرووپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری لە باکووری سووریا، دیپۆرت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەروازەی باب ئەلسەلامەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە: دیپۆرت‌کردنەوەکە لە نیوەی شەودا، بە چەند گروپێک لە رێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە لە نزیک شاری عەزاز لە باکووری حەڵەب ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دیپۆرت‌کردنەوەکە دوای دەستگیرکردنی پەنابەران بووە بە بیانووی تەواونەکردنی کارە رۆتینییەکانیان لەناو دەوڵەتانی تورکیادا، ئەمە جگە لە نەبوونی کارتی پاراستنی کاتی "کیملیک" بۆ هەندێکی دیکەیان.

بە گوتەی زۆرێک لە راپۆرتی رۆژنامەوانیەکان، دەسەڵاتدارانی تورکیا ناوبەناو هەڵمەتی دەستگیرکردن لە دژی پەنابەرانی سووریا و بەبیانووی سەرپێچی کردنیانەوە ئەنجام دەدەن، دواتر دەستگیریان دەکەن و دیپۆرتیان دەکەنەوە بۆ سووریا بە بیانووی پەیوەست بە نەبوونی بەڵگەنامەی یاساییەوە.

لە ۷ی مانگی حوزەیرانی رابردووشدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ۲۸ هاوڵاتی سووریایان لە شاری ڕەیحانییەی و ویلایەتی ئەنتاکیاوە بۆ ناوچەکانی باکووری حەڵەب دیپۆرت کردەوە.

News Code 221825

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha