بەشێک لە پارتی نایەوێت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی ڕێکبکەوێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بۆتە نەریت هەر کات کۆبوونەوە بکرێت لە کەنارێکەوە قسەیەک دەکرێت و کۆبوونەوەکان تێکدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی ڕاگەیاند، بافڵ تاڵەبانی لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ناوچە دابڕێندراوەکان هەموو کات داوای دانوستانی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی دەیەوێت کورد یەکڕیزبێت لە ناوچە دابڕێندراوەکان و زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

نێروەیی وتیشی: بووەتە نەریت هەر کاتێک کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکرێت کەسێک دەردەکەوێت و قسەدەکات و ئاراستەی کۆبوونەوەکان تێکدەدات ئەوەش بۆ ئەوەیە کە دەیانەوێت یەکێتی و پارتی ڕێکنەکەون.

دەشڵێت: ئەو قسانەی دەکرێت هەوڵدانە بۆ چەواشەکاری و سالار عوسمان کە قسەی کردووە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بووە نەک لێدوانێک و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەشێکی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەون.

News Code 221814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha