بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئەنادۆڵۆ کەوتووە، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکدارێکی پەکەکە بەناوی زەفەر ئاکگون کە بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر هێرشدا کردووە دژبە هێزەکانی تورکیا کوژراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، هێزەکانیان گروپێکی پەکەکەیان لەناو هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە کە لە جموجوڵدا بوون، دواتر لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون کە لەناویاندا زەفەر ئاکگون هەبووە کە ناوی خوازراوی (زانا گۆڤەند) بووە و بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر هێرشدا کردووە دژی هێزەکانی تورکیا.
Your Comment