بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سوودانی پێشوازیی کردووە لە عامری و لە کۆبوونەوەیەکدا رەوشی سیاسی و ئابووریی عێراقیان تاوتوێ کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی رێگاکانی پتەوترکردنی کار و بەرنامەکانی حکوومەت بەتایبەتی لە دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیان.
جێی ئاماژەیە ئەم سەردانەی هادی عامری بۆلای سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پەسەند کردنی بودجە دێت لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، پێشتر هادی عامری بۆ رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی عێراق بەتایبەت سەبارەت بەپشکی هەرێمی کوردستان و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نێوەندگیری کرد و چەند بڕگەیەکی لە مادەکانی پرۆژە یاسای بودجە سڕیەوە کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا بوون.
Your Comment