بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە بۆ کەناڵی رووناهی رایگەیاندووە: ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا سەرلەنوێ بۆ سەر کوردستانی سووریا هەیە، رەنگە لەهەر ساتێکدا بێت هێرش دەستپێبکات.
فەرهاد شامی راشیگەیاند هێزەکانی هەسەدە لە ئامادەباشیدان و هەموو ئامادەباشییەک بۆ هەر هێرشێک کراوە.
هەفتەی ڕابردوو سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەکانی شەهبا و منبج و عەین عیسای کرد و بەهۆیەوە قوربانی هەبوون.
Your Comment