ژنان و منداڵانی داعش دادگایی ناکرێن چوونکە ئەوان خۆیان قوربانیی شەڕن

بەشی سووریا- بەرپرسێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری دەڵێت دادگایی ژنانی داعش ناکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕیارەکەی خۆسەری بۆ دەستپێکردنی لێپێچینەوە و دادگایی کردنی ئەندامانی بیانیی ئەو رێکخراوە توندڕەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەممەی رابردوو، بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا بڕیاری دا ئەو ئەندمانەی داعش دادگایی بکات کە لە دەستبەسەرخانەکانیاندا ماونەتەوە.

لەمبارەوە خالد ئیبراهیم، ​​ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند: "پلانێک نییە بۆ دادگایی کردنی ژنان لە کامپەکاندا، چوونکە ئێمە ئەوان لەگەڵ منداڵەکانیان، بە قوربانی ئەم شەڕە بێمانایە دەزانین".

بە گوتەی ئیبراهیم، ​​دادگایی کردنەکان لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست پێبکات و بەم زووانە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کوردستانی سووریا راگەێنراوێک لەسەر وردەکارییەکانی ئەو بابەتە بڵاو دەکاتەوە.

شایانی باسە زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لای بەڕێوبەری خۆسەر دەستبەسەرن، کە زیاتر لە 60 نەتەوە پێکهاتوون.

News Code 221662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha