بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەممەی رابردوو، بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا بڕیاری دا ئەو ئەندمانەی داعش دادگایی بکات کە لە دەستبەسەرخانەکانیاندا ماونەتەوە.
لەمبارەوە خالد ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند: "پلانێک نییە بۆ دادگایی کردنی ژنان لە کامپەکاندا، چوونکە ئێمە ئەوان لەگەڵ منداڵەکانیان، بە قوربانی ئەم شەڕە بێمانایە دەزانین".
بە گوتەی ئیبراهیم، دادگایی کردنەکان لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست پێبکات و بەم زووانە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کوردستانی سووریا راگەێنراوێک لەسەر وردەکارییەکانی ئەو بابەتە بڵاو دەکاتەوە.
شایانی باسە زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لای بەڕێوبەری خۆسەر دەستبەسەرن، کە زیاتر لە 60 نەتەوە پێکهاتوون.
Your Comment