هه‌ڵوێستى نیشتیمان په‌روه‌ران و ناپاکى نیشتیمان فرۆشان له‌ مێژوودا تۆمار ده‌کرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پاش پەسەند کردنی مادەی ۱۴ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق په‌یامێکی  بڵاو کرده‌وه ‌و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى نیشتیمان په‌روه‌ران و ناپاکى نیشتیمان فرۆشان له ‌مێژوودا تۆمار ده‌کرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌یامه‌که‌یدا دهش‌ڵێت، هەموو لایەک دڵنیا بن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.

شایانی باسە ئه‌و بڕگه‌یه‌ى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر داواى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ بوودجه‌ زیادکرا پارتى نیگه‌ران کردووه کە لەت کردن و دابەش بوونی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.

News Code 221638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha