هەرێمی کوردستان داوا لە سوودانی دەکات مووچەی مانگی ۵ی فەرمانبەران بنێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ۵ بنێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێم داوای لە حکوومەتی بەغدا کردووە ئەم مانگەش بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕێک پارەی بۆ رەوانە بکات.

سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راشیگەیاندووە، بە بڕیاری سوودانی تا پەسەند کردنی بوودجە پارە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت، پێدەچێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی ئەو پارەیە بدات کە بۆ هەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکات.

News Code 221613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha