بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا که به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، ناوبراو گوتارێکی پێشکه‌شی ئه‌و هاووڵاتییانه کرد که له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا گرد ببوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاشکرای کرد ٣٢٠ هه‌زار که‌س ئاماده‌ی گوتاره‌که‌ین و گوتی: "ئێوه هاوپه‌یمانیی جمهوورتان شه‌رمه‌زار نه‌کرد. نه‌تانهێشت هاوپه‌یمانیی جمهوور له‌م رێگه‌یه‌دا به‌ته‌نها بێت".
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه، هیچ گرفتێک که شایه‌نی باس کردن بێت له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا ڕووی نه‌داوه و بێ کێشه کۆتایی هاتووه.
ئه‌ردۆغان ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی تاک به تاکی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م که دووباره ئێمه‌یان به شایه‌نی به‌رپرسیارێتیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات زانی. سوپاسی هه‌ر هاووڵاتییه‌کمان ده‌که‌م که چ له ١٤ی ئایاردا، یان له ٢٨ی ئایاردا، ده‌نگیان به هه‌ر پارتێک یان کاندیدێک دابێت، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چووه‌ته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، خاوه‌نداریی له ئیراده‌ی کردووه و هێزی دیموکراسیمانی سه‌لماندووه. له یه‌کێک له گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌کانی ژیانی سیاسیی فره‌حزبیماندا، گه‌له‌که‌مان بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ده‌ی تورکیا داوه.
سه‌رکۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی هه‌موو ئیراده‌یه‌کی گه‌له‌که‌مان، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له‌سه‌ر سه‌رمانه. براوه ته‌نها ئێمه نیین. براوه تورکیایه، براوه گه‌له‌که‌مانه به هه‌موو چینه‌کانییه‌وه، براوه دیموکراتییه‌که‌مانه. ئه‌گه‌ر بیرتان بێت، له هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا، که بردوومانه‌ته‌وه، گوتبوومان که هیچ که‌س له وڵاته‌که‌ماندا نادۆڕێت. دیسان به هه‌مان شێوه، گوتبوومان کاتێک ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه، تاکه دۆڕاوو، خاوه‌نی سیناریۆ چه‌په‌ڵه‌کان و ته‌واوکاره‌کانیان له رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و سووخۆره‌کانن. ئێستا لێره‌وه هه‌مان به‌ڵێن جارێکی دیکه ده‌ڵێینه‌وه. ئه‌مڕۆ هیچ که‌س نه‌دۆڕاوه، هه‌ر ٨٥ ملیۆنه‌که بردوویه‌تییه‌وه. وه‌ک به‌شێک له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی گه‌له‌که‌مان به ئێمه‌ی داوه، دڵشکاو، زیز، تووڕه نیین له هیچ که‌سێک. ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م مشت‌ومڕ و ململانێکانی قۆناغی هه‌ڵبژاردن وه‌لا بنێین و کاتی یه‌ک‌بوون و یه‌کگرتنمانه له ده‌وری ئامانجی نیشتمانیی و خه‌ونی نیشتمانییمان".
Your Comment