بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە دەنگی دا، دواتر قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند: "بۆ پاشەڕۆژێکی رووناک دەنگمان دا ئێستا تورکیا بە قەیرانێکی قوڵدا دەڕوات و دەبێت لەو قەیرانە رزگارمان بێت".
ناوبراو زیاتر وتی: بینیمان لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری کردن زۆر نییە، بۆیە داوا دەکەین هاووڵاتییان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیایە بەڵکوو دەنگدانە بۆ ئایندەی تورکیا .
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەروەها جەختی کردەوە: "لەسەر سندووقەکانی دەنگدان چاودێرەکان کاری خۆیان دەکەن و کارمەندانی ئەوانیش لە هەموو بنکەکانی دەنگداندا هەن و وتیشی دەنگدان ئەرکی هاووڵاتیبوونە و پێویستە هاووڵاتییان دەنگ بدەن".
Your Comment