لە تورکیا کۆمپانیا پێوەندیدەرەکان ڕێگری لە چالاکی دەربڕینی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان دەکەن

بەشی تورکیا- کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە وڵاتەکەی چالاکییەکانی ناوبروایان پێش هەڵبژادنە چارەنووسسازەکەی سبەینێ، سنووردار کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ناردنی کورتەنامەیان بۆ میدیاکان لە ناوبراو قەدەغە کردووە.

کڵیچدارئۆغڵۆ لە درێژەی قسەکانیدا کە ئاڕاستەی ئەردۆغانی ڕکابەری کردووە، باسی لەوەکردووە: "ئەردۆغان هەوڵ دەدەیت رێگری لە بەشداری کردنم لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان بکەیت؟".

دەسەڵاتدارانی تورکیا و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نەداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی خولی دووەمی هەڵبژاردن لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە لە ۱۹ی ئەم مانگەدا کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەردۆغان ۴۹.۵۲%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە، لە بەرامبەردا ۴۴.۸۸% لە بەرژەوەندی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بووە.

News Code 221521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha