بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهكتهبی سیاسی پارتی ئهمڕۆ ههینی بە بۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز پهیامێكی بڵاو كردهوه و لە بەشێکی پهیامهكهدا باس لە دەستپێشخەریی پارتی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆیدا.
مەکتەبی سیاسیی پارتی هەروەها ڕایدەگەیەنێت: هاوکات جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە پەیامی سەرۆکی پارتی دیموکرات دەکەینەوە، کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی کرد و بەردەوامین لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان.
Your Comment