بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کۆبوونەوەیەکی نائاساییان کرد و بڕیاریان دا دوایین هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتیی کۆمار رابگەیێنن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەدوای کۆبوونەوەکە لەلایهن هەدەپەوە بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەسەر بنەمای ئەو کێشانەی توركیا پێیدا تێدەپەڕێت، چەند بابەتێک هەن لەڕووی دیموکراسی و یاساوە لەگەڵ پرهنسیپە جیهانییەکان ناگونجێن و سیاسەتی قەییوم کە یاسای هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی خەڵک و دیموکراسیی خۆجێیی لەناوبردووە، لە سەرووی ئەم بابەتانە دێت.
Your Comment