بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر غەتاس، وتەبێژی یونامی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند: "یونامی بژاردەکانی دیکەی پێکهاتەکانی لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردن، کە پارتەکان دەتوانن لە بەرچاویان بگرن. بەداخەوە، هیچ بەرەوپێشچوونێک دروست نەبووە."
وتەبێژی یونامی دەشڵێت: "ڕوونە کە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکان بەرپرسن لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی چ سیستمێک پەیڕەو دەکەن. لەم قۆناخەدا، تەنیا دەتوانین داوا لە پارتەکان بکەین لە زووترین دەرفەتدا، رێککەوتنێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە".
Your Comment